پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامی دا دەسەپێنێت؛ 12 کەس و 13 دامەزراوە کراونەتە ئامانج
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا سەپاندووە. بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، 12 کەس و 13 دامەزراوەی یاسایی لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنەدا کەوتوونەتە ژێر سزاکانی ئەمریکا.
لیستی کەسانی سزادراو بریتین لە :
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی،
نیعمەتۆڵڵا باقری، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای لوڕستان
موحەممەد ڕەزا هاشمی فەر، فەرماندەی پۆلیسی لوڕستان
یەدۆڵڵا بووعەلی، فەرماندەی سوپای فەجر لە پارێزگای فارس
عەزیزۆڵڵا مەلەکی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای فارس.