ئەلمۆنیتۆر: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە باراک و فەرماندەی "هەسەدە" لە هەولێر کۆببنەوە

Dîroka Belavkirin :
ئەلمۆنیتۆر: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە باراک و فەرماندەی "هەسەدە" لە هەولێر کۆببنەوە
پەیامی کورد... ئەلمۆنیتۆر: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە باراک و فەرماندەی "هەسەدە" لە هەولێر کۆببنەوە

پێگەی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بنکەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، بڕیارە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ڕۆژی شەممە لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر کۆببێتەوە.

سایتەکە ڕوونی کردەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵێکی هاوئاهەنگی ئەمریکادایە بۆ ڕێگریکردن لە ململانێیەکی تەواو لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات.

سەرچاوە ئاگادارەکان کە قسەیان لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر کردووە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وتەبێژی نووسینگەی باراک ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر کارنامەی نێردراوەکە بدات.