PeyamaKurd - ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران دەستی پێكردەوە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا (١١:٣٠ی شەو بە کاتی تاران) گەمارۆی دەریایی ئێرانیان دەست پێكردووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە : "هێزەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ پاشنیوەڕۆ، گەمارۆی دەریایی بۆ ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەر و ناوچە کەنارئاوییەکانی ئێران دەچن یان دەردەچن، دەست پێکردەوە".