PeyamaKurd - بەحرەین : لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان ڕێوشوێنی گونجاو لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران دەگرینە بەر
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە ڕاگەێندراوێکی توونددا، هێرشەکانی ئەم دوایی یانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەحرەین و کوەیت شەرمەزار کرد و ووتی ئاسایش "بە مووشەک و فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بەدی نایەت" و سەقامگیریش "بە چاندنی مین" پارێزراو نابێت.
لە ڕاگەێندراوەکەدا کە ئاژانسی فەرمی هەواڵی بەحرەین "بەنا" ڕۆژی شەممە بڵاوی کردەوە، وەزارەتەكە دەڵێت" ووڵاتەکەیان و کوەیت ڕۆژی شەممە کراونەتە ئامانجی حەوت مووشەکی بالیستیکی کۆماری ئیسلامی، و ئەو مووشەکانە "بە سەرکەوتوویی" ڕێگریان لێکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ئەم هێرشانەی بە "دەستدرێژییەکی ئاشکرا" و "پێشێل کردنی سەروەری دوو ووڵات"، "پێشێل کردنی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نەریتە نێودەوڵەتییەکان" و بەردەوامی پێشێل کردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.
لەو ڕاگەێندراوەدا داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد دەست بەجێ ئەم هێرشانە بوەستێنێت، ڕێگای ئاشتی بگرێتەبەر و تەنگەی هورموز بە تەواوی، بێ سنووردارکردن و بێ وەرگرتنی سەرانە بکاتەوە.