بەحرەین ٩ کەسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرد

بەحرەین ٩ کەسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرد

PeyamaKurd - بەحرەین ٩ کەسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرد
 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، دادگایەکی ئەو ووڵاتە ٩ تۆمەتباری بە زیندانیی هەتاهەتایی و دوو تۆمەتباری دیکەی بە سێ ساڵ زیندانیکردن مەحکووم کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانە تۆمەتبار کراون بە هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەوەی کە وەک "کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستی" دژ بە بەحرەین وەسف کراوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە کە تۆمەتباران دەستیان هەبووە لە "کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوەندە هەستیارەکان و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دارایی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە".