ترامپ : ئێران دەیەوێت دانووستان بکات، بەڵام هێشتا بۆ ڕێککەوتن ئامادە نییە

ترامپ : ئێران دەیەوێت دانووستان بکات، بەڵام هێشتا بۆ ڕێککەوتن ئامادە نییە

PeyamaKurd - ترامپ : ئێران دەیەوێت دانووستان بکات، بەڵام هێشتا بۆ ڕێککەوتن ئامادە نییە

ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترامپ لە نوێترین لێدوانی دا سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان "بە پەرۆشەوە دەیانەوێت دانووستان بکەن"، بەڵام پێی وانییە هێشتا ئامادە بن. ترامپ ووتی : "کێشەکە ئەوەیە کەس نازانێت لایەنی بەرانبەر کێیە بۆ مامەڵەکردن، چوونکە زۆربەی سەرکردایەتییەکەیان لەناوچوون."

ترامپ هەروەها ئاشکرای کرد ئێستا لەگەڵ ٧ ووڵات سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ هەماهەنگی لەسەر پرسی گەرووی هورمز.

ترامپ جەختی کردەوە کە هێزی سەربازی ئێرانیان لەناو بردووە؛ ووتی : "ئێمە هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەوانمان تیکشکاندووە. توانای بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆنەکانیان بۆ خوار 20% دابەزیوە." ئەو ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەی بە یەکێک لە بەهێزترین ئۆپراسیۆنەکان لە جیهان دا وەسف کرد.