ترامپ : چاوەڕوانین ئەمشەو ئێران ووڵاممان بداتەوە

ترامپ : چاوەڕوانین ئەمشەو ئێران ووڵاممان بداتەوە

PeyamaKurd - ترامپ : چاوەڕوانین ئەمشەو ئێران ووڵاممان بداتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی CNNی ئەمریکی ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکەین ئەمشەو (بە کاتی ئەمریکا)، ئێران ووڵامی پێشنیازی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ بداتەوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێكی دیكەدا هۆشداری دا لەوەی ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران یەکلایی نەکرێتەوە، ئەمریکا ئۆپراسیۆنەکانی كۆنتڕۆڵ كردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز لەژێر ناوی "پرۆژەی ئازادی پڵەس" دەست پێدەکاتەوە. 

ترامپ ووتی : ئەگەر هەموو شتێک واژوو نەکرێت و یەکلایی نەکرێتەوە، ئەوە ڕێگایەکی دیكە هەڵدەبژێرین. ڕەنگە بگەڕێینەوە بۆ پڕۆژەی ئازادی، بەڵام ئەم جارە دەبێتە پڕۆژەی ئازادی پڵەس، واتە پڕۆژەی ئازادی لەگەڵ ڕێوشوێنی دیکە.