تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران : دەقی نافەرمی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی "ئیسلام ئاباد" کە هێشتا بە کۆتا نەهاتووە

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران : دەقی نافەرمی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی "ئیسلام ئاباد" کە هێشتا بە کۆتا نەهاتووە

PeyamaKurd - تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران : دەقی نافەرمی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی "ئیسلام ئاباد" کە هێشتا بە کۆتا نەهاتووە

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، دەقی نافەرمی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی "ئیسلام ئاباد" کە هێشتا بە کۆتایی نەگەیشتووە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی ئاماژە بە ڕەهەندەکانی هاوکێشەی ئەمنی لە گەرووی هورموز و چارەنووسی سەرمایە بەستووەکانی ئێران دەکات.

میدیای فەرمی ئێران دەڵێت؛ بەپێی ئەم دەقە نافەرمیە، یەکێک لە تەوەرە هەرە گرینگەکانی ڕێککەوتنەکە بریتییە لە دووبارە پێناسەکردنەوەی یاساکانی هاتووچۆ و تێپەڕبوون لە گەرووی هورموز. لەم چوارچێوەیەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتە تەنها مەرجەعی تایبەت بۆ دیاری کردنی ناسنامە و جۆری ئەو کەشتییانەی بە ناو گەرووەکەدا تێدەپەڕن.

سەرچاوەیەک بۆ میدیای فەرمی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، هەر کەشتییەک کە بارەکەی وەک هەڕەشە هەژمار بکرێت، یان سوودمەندی سەرەکی کەشتییەکە لە دۆخی دوژمنایەتی دا بێت لەگەڵ ئێران، وەک کەشتییەکی بازرگانی دانی پێدا نانرێت. هەروەها دیاری کردنی ڕێڕەوی جووڵە، تێچووی خزمەتگوزارییەکانی دەریاوانی، دابینکردنی ئاسایش و قەرەبووکردنەوەی زیانە ژینگەیی یەکان، هەموویان خراونەتە ناو بازنەی دەسەڵاتەکانی ئێرانەوە.

هەر بەپێی دەقەکە کە میدیای ئێرانی ئاشکرای کردووە، کەشتییەکان پابەند دەبن بەوەی زانیارییەکانیان بخەنە بەردەستی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ئێران و فۆرمی تایبەت بە ووردەکاری بارەکانیان پڕ بکەنەوە؛ ئەم زانیارییانەش دەبنە بنەما بۆ دیاریکردنی ئاستی مەترسی کەشتییەکە و ڕێگەخۆشکەر دەبن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی مەیدانی.

ئێران دەڵێت، ئازادکردنی سەرچاوە دارایییە بلۆکەکراوەکانی ئێران وەک یەکێک لە گرینگترین بڕگەکانی ئەم تێگەیشتنە تیشکی خراوەتە سەر. لە دەقەکەدا هاتووە کە ئەمریکا بەڵێنی داوە لە ماوەی 60 ڕۆژدا دەستڕاگەیشتنی تەواو بۆ ئێران دابین بکات بۆ 12 ملیار دۆلار لە سەرمایە بەستووەکانی. ئەم سەرچاوە دارایی یانەش بەبێ هیچ کۆتووبەندێک، شیاوی گواستنەوە و خەرج کردن دەبن لەو بانکانەی کە ئێران خۆی وەک وێستگەی کۆتایی دیارییان دەکات.