دایک و داپیرەی چالاکوانێکی سیاسی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ەوە بە تووندی ئازار و ئەشکەنجە درا.

دایک و داپیرەی چالاکوانێکی سیاسی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ەوە بە تووندی ئازار و ئەشکەنجە درا.
پەیامی کورد   ...   دایک و داپیرەی چالاکوانێکی سیاسی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ەوە بە تووندی ئازار و ئەشکەنجە درا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی فێبریوەری ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی چالاکوانێکی سیاسی بە ناوی فەرزین تووت کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە.

هێزەکانی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر داپیرەی تەمەن ٨٠ ساڵ و دایکی تەمەن ٤٥ ساڵانی ئەو چالاکە سیاسییە و بە سەختی برینداربوون، بەجۆرێک کە شەش ددانی دایکی فەرزین تووت شکاوە.

ناسنامەی ئەو دوو ژنە بریتین لە ئەستی چۆغەر (داپیرە) و سەعادەت بایەزیدی (دایک)ی ناوبراو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هانا، لەو هێرشەدا جگە لە ئەشكەنجە و ئازاری ئەندامانی خێزانەکەی، کەل وپەلی ناوماڵیشیان لەم بەتەواوی تێك شكێندراون..

ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە