PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : لە دوای لێک گەیشتنەکانی ئاگربەستەوە ٣٥٠ چەکداری حیزبۆڵڵا کوژراون
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەزار و ١٠٠ ئامانجی سەربازی حیزبۆڵڵایان بۆردومان کردووە و لە دوای لێک گەیشتنی ئاگربەست زیاتر لە ٣٥٠ چەکداری حیزبۆڵڵامان کوشتووە.
سوپای ئیسرائیل ھەروەھا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی دژی هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر هاووڵاتییانی و هێزەکانی سوپا.