سوپای پاسداران تۆڕێکی نوێی لە شانەی حەشاردان بۆ هێرش کردنە سەر ووڵاتانی کەندئاو لە عێراق دا درووست کردووە

سوپای پاسداران تۆڕێکی نوێی لە شانەی حەشاردان بۆ هێرش کردنە سەر ووڵاتانی کەندئاو لە عێراق دا درووست کردووە

PeyamaKurd - سوپای پاسداران تۆڕێکی نوێی لە شانەی حەشاردان بۆ هێرش کردنە سەر ووڵاتانی کەندئاو لە عێراق دا درووست کردووە

ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بە پشت بەستن بە هەشت سەرچاوەی عێراقی ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بۆ دوورخستنەوەی گومان لەسەر میلیشیا ناسراوەکان، کۆمەڵێک شانەی نوێی حەشاردانی لە عێراق دا ڕێک خستووە تا هێرش بکەنە سەر ئەو ووڵاتانەی کەندئاو کە میوانداری هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سێ یان چوار پێکهاتەی نوێ کە هەر یەکەیان لە نزیکەی ١٠ چەکداری شیعە پێکهاتوون، لانیکەم حەوت هێرشی درۆنییان لە بیابانەکانی بەسرە و "سەماوە"وە بۆ سەر بنکە و دامەزراوەکانی کووەیت، عەرەبستان و ئیمارات ئەنجام داوە.

ئەم چەکدارانە لە دەرەوەی فەرماندەیی باوی گرووپە عێراقییەکان چالاکی دەکەن و ڕاستەوخۆ فەرمان لە سوپای پاسداران وەردەگرن؛ ئەمەش نیشاندەری گۆڕانی تاکتیکی تاران ە لە کاتێک دا کە هێزە نیابەتییەکانی لە ناوچەکەدا لاواز بوون.

ئەم هێرشانە کە بنکەی ئاسمانی "عەلی سەلیم" لە کووەیتیان کردووەتە ئامانج، پەیوەندییەکانی بەغدای لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی ئاڵۆز کردووە.