میخائیل ئۆلیانۆف : ئەگەری هەیە شەڕ لە ڕۆژەکانی داهاتوو دەست پێبکاتەوە

میخائیل ئۆلیانۆف : ئەگەری هەیە شەڕ لە ڕۆژەکانی داهاتوو دەست پێبکاتەوە

PeyamaKurd - میخائیل ئۆلیانۆف : ئەگەری هەیە شەڕ لە ڕۆژەکانی داهاتوو دەست پێبکاتەوە
 

میخائیل ئۆلیانۆف، باڵیۆزی ڕووسیە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤییەن ڕایگەیاند; ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا هێرشی نوێ بکرێتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئۆلیانۆف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : "شارەزایانی ڕۆژئاوایی پێیان وایە ئەمریکا و ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەگەر نەڵێین لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئێران دەست پێ دەکەنەوە."

ئەم لێدوانانە لەکاتێک دایە کە پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ڤلادێمیر پووتین پێشنیاری یارمەتیدانی لە دۆسییەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران دا پێ کردووە، بەڵام ئەو پێی باشتر بووە ڕووسیا لە جیاتی ئەوە، کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت.