پەیامی کورد... شەڕ لە نێوان هەر دوو حزبی کۆمەڵە روویدا و قوربانی هەیە
لەنێوان پێشمەرگەی دوو لایەنی کۆمەڵەدا شەڕ روویدا و بەم هۆیەوە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژران و سێ پێشمەرگەی دیکەشیان بریندار بوون، شەڕەکە تائامادەكردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 لە کەمپی زڕگوێزە شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا روویدا.
بەپێی زانیارییەكان تائێستا شەڕەكە بەردەوامە و دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژران و سێ پێشمەرگەی دیکەشیان بریندار بوون.
جێی باسە، رۆژی 21-06-2023 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاندبوو، هەوڵەکانیان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ لایەنی دیکەی کۆمەڵە (کۆمەڵەی شۆڕشگێر) تووشی شکست بووە و ئەوان وەک لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێش درێژە بە چالاکی خۆیان دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە