ئیکوادۆر/ بەهۆی شەڕی نێوان دوو گرووپی مافیاوە ٤٣ زیندانی کوژران

ئیکوادۆر/ بەهۆی شەڕی نێوان دوو گرووپی مافیاوە ٤٣ زیندانی کوژران

پەیامی کورد... ئیکوادۆر/ بەهۆی شەڕی نێوان دوو گرووپی مافیاوە ٤٣ زیندانی کوژران

سەرچاوەکانی هەواڵی ئیکوادۆر بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی شەڕی نێوان دوو گرووپی مافیاوە لە بەندیخانەیەک، ٤٣ زیندانی کوژراون.

دەسەڵاتدارانی ئیکوادۆر بە میدیاکانیان وتووە، لە گرتووخانەی "بیلافیستا" لە "سانتۆ دۆمینگۆ" لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، شەڕ لە نێوان دوو گرووپی مافیا دروست بووە.

ڕونیشکراوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە ٤٣ زیندانی کوژراون، هەروەها ٤٠ زیندانی تر دەستگیر کراون کە هەوڵی هەڵاتنیان دابوو.

بەپێی زانیارییەکان، پێکدادانی ئەو دوو گرووپە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕوویداوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەی گرتووخانەکە لێدراوە و هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە