پەیامی کورد ... هەولێر/ بە هۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ١٠ کەس بوونە قوربانی
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش لە هەردوو لا بریندار بوون.
شەڕەکە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی لە ناحیەی دارەتووی سنووری پارێزگای هەولێر لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەدا هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو ئامۆزا کە تەمەنیان ٢٠ و ٤٠ ساڵ بووە کوژراون و هەروەها ٨ کەسیش لە هەردوو بنەماڵەکە بریندار بوونە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە