پەیامی کورد ... لە باشووری عێراق بە هۆی شەڕی نێوان دوو خێڵ پێنج کەس کوژران
لە شەڕێكی نێوان دوو خێڵدا لە بەسڕەی باشووری عێراق، پێنج كەس كوژران و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
محەمەد خەڵەف، ئەفسەر لە سوپای عێراق لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی وتووە، “لە پارێزگای بەسرە شەوی ڕابردووە، پێنج كەس كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون، بەهۆی شەڕی عەشایەرییەوە”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، شەڕەكە لە ناوچەی كەرمە لە پارێزگای بەسڕە لەنێوان خێڵی حەمدانە و بۆعفەرە بەهۆی هەندێك كێشەی كۆنەوە ڕویداوە.
ئەفسەرەكەی سوپا ئاشكراشیكردووە، لە شەڕەكەدا چەكی مامناوەن و سوك بەكارهاتوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای عێراق چووەتە ناو شەڕەكەوە و كۆنتڕۆڵی دۆخەكەی كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە