PeyamaKurd - هێرشی تیرۆریستی لە لەندەن؛ گرووپی سەر بە سوپای پاسداران بەرپرسیارییەتییەكەی لە ئەستۆ گرت
ڕۆژی دووشەممە لە هێرشێکی سووتاندنی بەئەنقەست و دژە یەهوودی لە ناوچەی گۆڵدەرز گرین لە لەندەن، چەندین ئۆتۆمبێلی فریاکەتن کە سەر بە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بوون لەناوبران، ئەمەش توڕەیی یەکی بەرفراوانی لەناو دانیشتوانی ناوچەكە درووست كرد.
بەپێی زانیارییەکان گرووپی ناسراو بە “ئەسحاب ئەلیەمین” كە بە گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە سوپای پاسداران ناسراوە، بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی فریاکەوتن کە کرانە ئامانج سەر بە ڕێکخراوێکی خێرخوازی جوولەکە بوون، بەڵام ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە هەموو خەڵک دەکات بە موسڵمانان و مەسیحییەکانیشەوە بەبێ جیاوازی.