وەزیری دەرەوەی نۆرڤێژ : ئێمە هیچ خواستێکمان نییە بۆ دان پێدانان بە تاڵیبان و نایکەین
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی نۆرڤێژ : ئێمە هیچ خواستێکمان نییە بۆ دان پێدانان بە تاڵیبان و نایکەین
ئەنیکن هۆیتفێڵد وەزیری دەرەوەی نۆرڤێژ لە کۆبوونەوەی ئەمنی میوونشن سەبارەت بە ئەفغانستان ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی دان بە تاڵیبان دا نانێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ ئارەزووی ئەوەمان نییە ئەم کارە بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان دەیبینین دۆخێکی زۆر جیددی و نیگەرانکەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکی زۆر نەبوو نۆرڤێژ میوانداری شاندێکی تاڵیبانی لە ئۆسلۆ کرد. بەڵام دیدارەکانی بەرپرسانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ تاڵیبان بە نیگەرانی و ناڕەزایی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە.
وەزیری دەرەوەی نۆرڤێژ ڕایگەیاندووە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی حکوومەتی نۆرڤێژدا ڕووی نەداوە و نوێنەرانی ووڵاتەکەی بە ڕوونی پێشمەرج و چاوەڕوانییەکانی نۆرڤێژیان بە تاڵیبان ڕاگەیاندووە لە پەیوەندی لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ و بەها مرۆییەکان لە ماوەی... گەشتێک بۆ کابول.
بەڵام تا ئێستا هیچ ووڵاتێک دانی بە تاڵیبان دا نەناوە لە ئەفغانستان.