PeyamaKurd - پێنج سەربازی هێندووستان لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا گیانیان لەدەست دا
فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی هێندووستان لە کاتی نیشتنەوەدا کەوتە خوارەوە و لە ڕووداوەکەدا پێنج ئەندامی هێزی ئاسمانی هێندووستان گیانیان لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكان تەنیا یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی ناو فڕۆکەکە ڕزگاری بووە و بریندارە.
سوپای هێندووستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە پێکهێناوە.