PeyamaKurd - پەك خستنی كەشتییەكی بازرگانی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتكام) ڕایگەیاند کە هێزەدەریایی یەکانیان لە دەریای عوممان، ڕێگرییان لە کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای ووڵاتی گامبیا کردووە کە هەوڵی دابوو گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بشکێنێت و بەرەو یەکێک لە بەندەرەکانی ئەو ووڵاتە بڕوات.
بەپێی ڕاگەێندراوی سێنتکام، هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی چاوەدێری کردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، کەشتی "لیان ستار"یان بینیوە و زیاتر لە ٢٠ جار هۆشدارییان پێداوە کە ناتوانێت گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا پێشێل بکات.
دوای ئەوەی خەدەمەی کەشتییەکە فەرمانەکانیان پشتگوێ خستووە، فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکا بە هاویشتنی مووشەکێکی "هێڵفایر" بۆ نێوماتۆڕخانەکەی، کەشتییەکەی پەکخستووە و ئێستا لە دەریای عوممان دا سەرگەردانە، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا نەچوونەتە ناو کەشتییەکەوە.
سێنتکۆم ئاشکرای کرد بەم هەنگاوە، ژمارەی ئەو کەشتییە بازرگانییانەی بەهۆی هەوڵدان بۆ شکاندنی گەمارۆکە لەلایەن ئەمریکاوە پەکخراون گەیشتووەتە ٦ دانە، هەروەها ڕێڕەوی ١١٦ کەشتیی تریشی گۆڕدراوە.