پەیامی کورد … بەفربارین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەحاجی ئۆمەران پەكخست
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین بەشێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو لەئێستاشدا بەو هۆیەوە هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم پەكی كەوتووە.
پەیامنێری كوردیو لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە پێی ڕاگەیاند: لەسەرەتای بەفرباینەوە تاوەكو ئەمڕۆ كۆی بارینی بەفر لە حاجی ئۆمەران دوو مەتری تێپەڕانددوەو بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەران داخراوە و شۆفێران بەزەحمەت توانای هاتوچۆكردنیان هەیە لە ناوچەكانی نزیك حاجی ئۆمەران و تیمەكانی بەفرڕاماڵین سەقاڵی كردنەوەی ڕێگاكانن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە