لە ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمەران به‌بری ملیارێک دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە

لە ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمەران به‌بری ملیارێک دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە

پەیامی کورد... لە ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمەران به‌بری ملیارێک دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە


پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، ساڵی رابردوو لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بایی زیاتر لە یەك ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و ھەرێمی كوردستان كراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.8.2023، محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، رایگەیاند، ساڵی رابردوو دەروازەی سنووری نێوان حاجی ئۆمەران و تەمەرچین یەکێک بووە لە چالاکترین دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و زیاتر لە یەک ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا کراوە.

ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ماوه‌ به‌سه‌رچوی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و پارێزگاری ورمێ و شاندێک لە هەردوولا بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا گتوگۆش کراوە لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە دەروازەی حاجی ئۆمەران – تەمەرچینەوە.

سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ لەگەڵ ئێران، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “لە هەردوولا ئامادەکاری باش کراوە بۆ ئەوەی مەرزی سیدەکان-کەلەشین لە ئایندەیەکی نزیکدا بکرێتەوە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە