دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە

پەیامی کورد... دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ئاگادارییەکدا، باسی لە ڕاگرتنی کاتیی گەشتی هاووڵاتییان بۆ ئێران کردووە و هاوکات دووپاتکراوەتەوە کە جووڵەی بازرگانی بەردەوامە.

لە ئاگادارییەکەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە: ئەو گەشتیارانەی بە نیازن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، ئاگادار دەکەینەوە کە گەشتکردن ڕاگیراوە.»

بەپێی ئاگادارییەکە، بڕیارەکە لەلایەن مەرزی تەمەرچین، واتا لایەنی پەیوەندیدار لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە و بۆ «کاتێکی نادیارە».

دوای گرژییەکانی بەغدا کە هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی زیارەتکرانی ئێرانی بۆ مەزارگەی پیرۆزی شیعەکان لە نەجەف و کەربەلا، کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە زیارەتکاران کرد بۆ ماوەیەکی کاتی، سەردانەکەیان ڕابگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە