دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دادەخرێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دادەخرێت

پەیامی کورد … دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دادەخرێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دادەخرێت و جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران دەوەستێت.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگەیاند: "بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، ئاگاداری گشت بازرگانان و كۆمپانیاكان و هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكەینەوە، لە سەر بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دادەخرێت".

ئاشكراشی كرد: "بەپێی ئەو بڕیارە لە كاتژمێر نۆی ئەمشەو 9/10/2021 تا كاتژمێر شەشی بەیانی 11/10/2021 رێگا نادرێت گەشتیاران و بازرگانان بەم دەروازەیەدا هاتوچۆ بكەن".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە