پەیامی کورد … دەروازەی حاجی ئۆمەران: دەستبەسەر 100 ملیۆن دیناری ساختەدا گیرا
لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران باندێکی هێنانی دراوی ساختە لە وڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکران، کە بڕی 100 ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشکرایکرد، لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی پارەی ساختە لە وڵاتی ئێرانەوە بەشێوەی قاچاخ، دەستگیراوە بەسەر بڕی 100 ملیۆن دیناردا، کە سەرجەمیان بەشێوەی 25 هەزار دیناری لەچاپدرابوون.
چوار تۆمەتباری هێنانی ئەو بڕە پارەیەش دەستگیرکراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ تاوانەکە کراوەتەوە.
تۆمەتبارەکان و بڕە دراوە ساختەکە لە بەرواری 30/9/2021دا لەکاتێکدا ویستوویانە ئەو بڕە پارەیە بهێننە هەرێمی کوردستان، دەستگیرکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە