هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووە

هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووە

پەیامی کورد ... هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووە

 

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، هاتوچۆی گەشتیاری لە خاڵە سنورییەکەیانەوە ئاسایی بۆتەوە و ئێستا هاوڵاتییانی هەرێم و خەڵکانی بیانی دەتوانن لە نێوان ئێران و هەرێمدا هاتوچۆ بکەن.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەروازە سنورییەکە ئەمڕۆ ٨ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد، " ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی بیانی دەکەین ئەوانەی کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، ڕێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووە بەم شێوەی خوارەوە::

 

1_ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونیان بۆ ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دووبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆڕۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت.

 

2_ سەبارەت بە کەسانی ئێرانی و بیانی ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لەسەر سنور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە