ڕێژیمی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی لە دژی خۆپیشاندەران بەکار هێناوە
هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لاپەڕەی ئێکس نووسیویەتی : جگە لە داخستنی بەربڵاوی ئینتەرنێت، ڕێژیمی ئێران لە تەکنۆلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی بۆ ناسینەوە و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز کەڵکی وەرگرتووە.
هەروەها لە هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ ناسینەوە و شوێن پێ هەڵگرتن و ڕاوەدوونانی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیم بتوانن دەست بەسەریان بکەن.
وەزارەتەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران لە گەلی ئێران دەترسێت و هاووڵاتیانی ئێران وەک شەڕکەری دوژمن دەبینێت و شەڕیان لەگەڵ دەکات. دونیا دەبینێت ئەم دەسەڵاتە چی دەکات و ئەمە لەبیر ناکرێت.