ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی : سەبارەت بە ئێران هۆشداری دەدەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی خێرا بنێن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی : سەبارەت بە ئێران هۆشداری دەدەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی خێرا بنێن.

PeyamaKurd - ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی : سەبارەت بە ئێران هۆشداری دەدەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی خێرا بنێن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، لەسەر مەترسی جێ بەجێ کردنی سزای سێدارەی بەندکراوانی سیاسی و بیری جیاواز لە ئێران هۆشداری دا و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕاگرتنی خێرای ئەم سزایانە هەنگاو بنێن.

ئەم ڕێکخراوە جیهانییە بەتایبەت تیشکی خستووەتە سەر دۆخی مەترسیداری پێنج بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی شەیبانی ئەهواز بە ناوەکانی مەسعوود جامیعی، عەلیڕەزا مۆرداسی، فەرشاد ئێعتیمادی‌فەر، ڕەزا عەبدوڵی و حەسەن مووسڵاوی کە لە دادگایی کردنێکی نادادپەروەرانەدا بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ موجاهیدینی خەلق حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت کۆماری ئیسلامی لە کاتی دەست پێکردنی شەڕەوە لە مانگی ڕەشەمەوە، لانیکەم ٤٢ نەیاری لە سێدارە داوە.

ئەم ڕێکخراوە جەختی کردووەتەوە کە تاران سزای سێدارە وەک ئامرازێک بۆ ترساندنی کۆمەڵگە، کپ کردنی دەنگی نەهێشتنی ناڕەزایەتییەکان و تووندکردنەوەی کەشی سەرکوتکاری لە ناوخۆدا بەکار دەهێنێت.