پەیامی کورد ... ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەر سزای بڕینی قامکی چوار بەندکراوی کورد هاتە دەنگ
ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی بە پستڕاستکردنەوەی حوکمی قرتاندنی دەستی چوار بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە، لەلایەن دیوانی باڵای ئەو وڵاتەوە وڵاتەوە دژکردەوەی نیشان دا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندوە: "کۆمەڵگای جیهانی دەبێت هەموو هێز و توانای خۆی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای تۆقێنەری بڕینی قامکی دەستی چوار زیندانی لە گرتووخانەی ورمێ، بە کار بهێنێت.هادی ڕۆستەمی تەمەن (٣٣ ساڵ)، مەهدی شەریفیان تەمەن (٣٧ ساڵ)، مەهدی شاهیوەند تەمەن (٤٢ساڵ) و کەسرا کەرەمی تەمەن (٤٠ ساڵ) پاش دادگایەکی نادادپەروەرانە و بە "دانپێنانی زۆرەملێ" بە دزیکردن؛ مەحکووم کراون".
ئەو ڕێکخراوە هەروەها دەڵێت: "بڕینی ئەندامی جەستە دەستدرێژیەکی نەشیاو بە کەرامەتی مرۆڤ و بەڵگەی سەلمێنەری ئەشکەنجەکردنە کە لە یاسا نێونەتەوەییەکان تاوان بە ئەژمار دێت".
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە داوا لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران دەکات کە دەسبەجێ و بەبێ هیچ کۆت و بەندێک ئەو هەوڵە بێبەزییانە و هەژێنەرە ڕابگرن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێداگری کردووە بەرپرسانی دادستانی و قەزایی کە تاوانبارانی وەها ئەشکەنجەیەکن، دەبێت بزانن کە دەتوان ئەوان بەپێی یاسای کەیفەریی نیودەوڵەتی لێپرسێنەوە و دادگایی جینایی بکرێن.
ئەو ڕێکخراو نێونەتەوەیی لە درێژەدا، دەڵێت: "حوکمی ئەو چوار بەندکراوە لە دیوانی باڵای وڵات پشتراست کراوەتەوە و ئەمەش مەترسیی هەیە هەر کات ئەو حوکەم جێبەجێ بکرێت".
حوکمی "قڕتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی" سێ زیندانی بە تۆمەتی "دزیـ"ـکردن لە زیندانی ورمێ، بە ناوەکانی "هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەرەفیان و مەهدی شاهیوەند" لەلایەن لقی ١٣ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست و ئەو حوکمی بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی نووسینگەی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگوستەریی ورمێ کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە