ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کۆتایی بە سەفەرەکەی هێنا

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کۆتایی بە سەفەرەکەی هێنا
پەیامی کورد    ...   ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کۆتایی بە سەفەرەکەی هێنا

 

دوای کۆبوونەوەی ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ساڵێک لە ئامادەکاری بە فەرمی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حکوومەتی هەردو ناوچەکە کۆبۆیەوە.

لە بەغدا رەجەب تەیب ئەردۆغان دیدارێکی لەگەڵ موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و 26 رێککەوتن و یاداشتنامەیان واژوو کرد، کە گرینگترینیان لەبارەی دۆسیەی ئاو، بازرگانی، ئەمنی، راهێنان و پیشەسازی سەربازی بوو.

لەبارەی سەردانەکەوە موحەمەد شیاع سوودانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دراوسێیەتی نێوان عێراق و تورکیا وێنەیەکی نایابی هەبووە، سیاسەتمان ئاڵنگارییەکان بەرەو هەلی سەرکەوتن لە زۆربەی بوارەکان دەبات، هەروەها بنەمای ڕوونیان هەیە کە پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ هەموو ووڵاتان درووست دەکات.

هاوکات باسم عەوادی ووتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ شاندی تورکیا واژوو لەسەر 26 یاداشتنامەی هاوبەش کراوە کە گرینگترینیان رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیکی و راهێنان و پیشەسازی سەربازییە ، لیژنە ئەمنیە هاوبەشەکانی تورکیا و عێراق لە کارکردن بەردەوام دەبن بۆ رێک خستنەوەی سنوورە هاوبەشەکان و دامەزراندنی بارەگای سەربازی لە سنوورەکاندا.

لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

یەکەم کۆبونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بو، دواتر خۆی و شاندەکەی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دواتر کۆتایی بە سەردان و کۆبوونەوەکانی هێنا و بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرێکەوت.