کاردانەوەی لیندسی گراهام سەبارەت بە پەشیمان بوونەوەی ترامپ لە هێرش بۆ سەر ئێران "تەواو پێچەوانەیە، چاوەڕێ بکەن"
کاردانەوەی لیندسی گراهام بەرامبەر بەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ترامپ هێرشەکەی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندووەتەوە؛ "تەواو پێچەوانەیە، چاوەڕێ بکەن"
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخواز و لە نزیکانی دۆناڵد ترامپ، پێنجشەممە لە كاردانەوە بەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن كە ترامپ هێرشەکەی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندووەتەوە، ئەو بانگەشانەی زۆر بە ناڕاست وەسف كرد.
گراهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "هەموو مانشێتەکانی وەک ئەمانە نموونەی ئەو ڕاپۆرتانەن کە زیاتر لە ناڕاستن. هەلومەرجی دەوروبەری ئەو هەنگاوە پێویست و چارەنووس سازە کە دەبێت لە دژی ڕژێمی خراپەکاری ئێران بگیرێتەبەر".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی کردەوە : "تەواو بە پێچەوانەوەیە. چاوەڕوان بن."