میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی نالەباری ئابووری کیێڤ بڵاو دەکەنەوە

Dîroka Belavkirin :
میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی نالەباری ئابووری کیێڤ بڵاو دەکەنەوە
پەیامی کورد    ...   میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی نالەباری ئابووری کیێڤ بڵاو دەکەنەوە

◻️بڵاوکراوەی ڕۆژئاوایی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: "ئۆکراین لە لێواری ئیفلاس و داڕمان دایە، بەپێی ئاماری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، لە ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ پێویستی بە ١٣٧ ملیار یۆرۆ (١٦٠ ملیار دۆلار) دەبێت، پێویستە کیێڤ تا بەهار ئەم پارەیە وەربگرێت، یەکیتی ئەورووپا بەڵێنی داوە ئەم پارەیە بە هەموو شێوەیەک دابین بکات".

◻️ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەورووپا تەنها دوو بژاردەی هەیە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکەی: پێدانی قەرز بە ئۆکراین بە بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا، یان کۆکردنەوەی پارە لەگەڵ تەواوی یەکیتی ئەورووپا و وەرگرتنی قەرزی هاوبەش.