پەیامی کورد ... مێرتز هیوادارە لە هەفتەکانی داهاتوودا دۆخی ئۆکراین چارەسەر بکرێت
🔸فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا هیوادارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری ئاشتیانە لە ئۆکراین تەواو بێت.
🔸لە ووتارەکەیدا بۆ بۆندستاگی ئاڵمانی، مێرتز ووتی: هیوادارین ئەو پرۆسەی دیپلۆماسییەی کە تازە دەستی پێکردووە نەک هەر لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەوام بێت، بەڵکوو ڕەنگە تەنانەت تەواو بێت.
🔸سەبارەت بە ڕۆڵی ووڵاتەکەی لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین ، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکراین.
🔸مێرتز لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئەم نرخەی ئاشتی ئاڵمانیا دەگرێتەوە، وەک زلهێزێکی هاوپەیمان، هەروەها بەشداری کردن لە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ داهاتووی ئۆکراین.