ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ : بیرۆکەی درووستکردنی توونێلێک لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕووی تەکنیکییەوە جێبەجێ دەکرێت و دەنگێکی سەرنجڕاکێشی هەیە

Dîroka Belavkirin :
ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ : بیرۆکەی درووستکردنی توونێلێک لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕووی تەکنیکییەوە جێبەجێ دەکرێت و دەنگێکی سەرنجڕاکێشی هەیە
پەیامی کورد    ...   ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ : بیرۆکەی درووستکردنی توونێلێک لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕووی تەکنیکییەوە جێبەجێ دەکرێت و دەنگێکی سەرنجڕاکێشی هەیە
 

🔸 جۆرج پاپادۆپۆلۆس ووتی : باوەڕم وایە ئەگەر ئەم پڕۆژەیە بەدی بهێندرێت، نەک هەر گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان - ئەمریکا و ڕووسیا - یەک دەخات، بەڵکوو پەیوەندی گەل بە گەل، بازرگانی، وەبەرهێنان، ووزە و هیوادارم هاوکاری ئەمنی بەرەوپێش دەبات، کە ماوەیەکی زۆرە کەمی هەبووە.
پاپادۆپۆلۆس: ڕووسیا و ئەمریکا سوودمەند دەبن لە پرۆژەی توونێلی نێوان هەردوو ووڵات
بەگوێرەی گۆڤاری هەواڵی نێگار، جۆرج پاپادۆپۆلۆس، ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە، دەست پێشخەری درووستکردنی توونێلێک لە نێوان ئەلاسکا و ڕووسیا هەم سەرنج ڕاکێشە و هەم لەڕووی تەکنیکییەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژەکە پێویستی بە وەبەرهێنانی تاڕادەیەک بچووک هەیە و ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەرفەتی نوێ بۆ یەکێتی گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان - ئەمریکا و ڕووسیا - دەڕەخسێنێت.
ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti لە زاری پاپادۆپۆلۆسەوە نووسیویەتی: “ئەم پێشنیازە زۆر سەرنجڕاکێش دەزانم و باوەڕم وایە کە هەردوو ووڵاتی ڕووسیا و ئەمریکا سوودمەند دەبن لە جێبەجێ کردنی”.
بە ووتەی پاپادۆپۆلۆس، ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت هەنگاوێکی گرینگ بێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و ئاسانکاری بۆ هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە. هەروەها هیوای خواست کە توونێلەکە یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان، کە پێی وایە لە مێژە پێویستی بە باشترکردن هەیە.
لە 4ی ئەم مانگە زانا ڤیکتۆر ڕازبێگین لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند، تێچووی پڕۆژەی توونێلەکە کە دەتوانێت چووکۆتکا بە ئالاسکا ببەستێتەوە، بە 12-15 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. بەپێی پلانەکە، توونێلەکە لە دوو توونێلی گواستنەوە و یەک توونێلی خزمەتگوزاری پێکدێت، کە بە پەڕینەوە بەیەکەوە دەبەسترێتەوە بۆ چاک کردنەوە و سەلامەتی.
لە ٢٣ی تشرینی یەکەم دا ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وەبیری هێنایەوە کە بیرۆکەی درووستکردنی توونێلێک لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکادا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە هەبووە. بە ووتەی ئەو، دواتر ئەو بیرۆکەیە وەک هێمایەکی پۆتانسێل ورووژێندرا کە دەتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان یەکیتی سۆڤیەت و ئەمریکا باشتر بکات. سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی درووستکردنی تونێلێک لە نێوان ڕووسیا و ئالاسکا سەرنجڕاکێشە.