گاردییەن : ژنانی ئێرانی حیجابی زۆرەملی ڕەچاو ناكەن؛ حکوومەت لە ترسی دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان خۆی لە دەست بەسەركردنی بەکۆمەڵ دەبوێرێت

Dîroka Belavkirin :
گاردییەن : ژنانی ئێرانی حیجابی زۆرەملی ڕەچاو ناكەن؛ حکوومەت لە ترسی دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان خۆی لە دەست بەسەركردنی بەکۆمەڵ دەبوێرێت
پەیامی کورد    ...    گاردییەن : ژنانی ئێرانی حیجابی زۆرەملی ڕەچاو ناكەن؛ حکوومەت لە ترسی دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان خۆی لە دەست بەسەركردنی بەکۆمەڵ دەبوێرێت

ڕۆژنامەی گاردییەن، ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێكدا لە تاران نووسیویەتی کە سەرەڕای هەوڵە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەپاندنی تووندتری حیجابی ناچاری، زۆرێک لە ژنانی ئێرانی تا دێت زیاتر ڕەچاوی ئەو یاسایە ناكەن و حکوومەتیش لە ترسی دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، خۆی لە دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ دەپارێزێت.

گاردییەن بە پشت بەستن بەو ژنانەی کە لە تاران قسەی لەگەڵ کردوون، ڕایگەیاندووە کە بیروڕای گشتی لە بنەڕەتدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و زیادبوونی سزاکان و دەورییە ڕێنمایی یەکان نەیتوانیوە ژنان پاشەکشە پێ بکەن. زۆر کەس پێیان وایە کۆمەڵگا چیتر حیجابی ناچاری قبوڵ ناکات.

"ڕۆژنامەنووسێكی دانیشتووی تاران بە گاردییەنی گوتووە ئێمە هەرگیز پێویستمان بە مووڵەتی خامنەیی نەبووە و ئێستاش پێویستمان بەو مووڵەتە نییە، ئەو دیمەنانەی دەیبینن لەبەر ئەوەیە کە گرینگ نییە چی دەڵێت."

هەروەها ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵی تارانی کە لە یانەیەکی ماتۆڕسکیل کاردەکات، ڕایگەیاندووە: ئەگەر ئێستا حیجاب لەبەر بکەم، هەست دەکەم هەموو ئەو قوربانیدانانەم پشتگوێ خستووە کە زۆرێک لە ئێرانییەکان داویانە، گەڕانەوە بۆ دواوە نییە.

گاردییەن ئەم ڕەوتەی بە نیشانەی سەرکەوتنی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و گۆڕانی هەمیشەیی لە کۆمەڵگای ئێران دا وەسف کردووە.