هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكەكانی داعش لە نێجیریا

Dîroka Belavkirin :
هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكەكانی داعش لە نێجیریا
پەیامی کورد    ...   هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكەكانی داعش لە نێجیریا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: سوپای ووڵاتەکەی هێرشی کردووەتە سەر ڕێکخراوی داعش لە نێجیریا.

لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی(ترووس سۆشیال) بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترامپ نووسیوویەتی: بە فەرمانی من وەک فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی سوپای ئەمریکا هێرشێکی تووندیان کردە سەر چەکدارانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا.

ترامپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوانەی بە ئامانجگیراون لە هێرشەکەی سوپای ئەمریکادا، بەشێوەیەکی وەحشیگەرانە خەڵک دەکوژن، لەپێشەوەی هەموویانیش کریستیانە بێ تاوانەکان دەکوژن کە پێشتر و چەند سەدەیەک پێش ئێستاش نەبیندراوە.

ترامپ دەڵێت: پێشتر ئەو تیرۆریستانەم ئاگادار کردەوە لەوەی، باجی قورسی کردەوەکانیان دەدەن ئەگەر دەست لە کوشتنی کرستیانەکان بەرنەدەن، بۆیە ئەمشەو ئەوەیان بەسەر هات.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی جەنگ، هێرشێکی ووردیان لە نێجیریا ئەنجام داوە، ووڵاتەکەمان لەژێر فەرماندەیی من، ڕێگە بە تیرۆر و تووندڕەوی نادات.