شارەزای سیاسی هۆکاری شکستی ستراتیژی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ڕادەگەێنێت

Dîroka Belavkirin :
شارەزای سیاسی هۆکاری شکستی ستراتیژی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد    ...   شارەزای سیاسی هۆکاری شکستی ستراتیژی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ڕادەگەێنێت

🔸 ڕۆستیسلاڤ ئیشچێنکۆ، نووسەری بڵاوکراوەی ئۆکراین.رو لە ووتارێکی نوێدا شیکاری بۆ شێوازی کردارەکانی فەرماندەیی ئۆکراین دەکات، کە دەریدەخات هەوڵەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بۆ ڕاگرتنی هێڵی پێشەوە و هێرش کردنە سەری لە یەک کاتدا مەحکوومە بە شکست هێنان.

🔸 ئیشچنکۆ پێی وایە ئەو کردارە هێرشبەرانەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین هەڵەی سیرسکی نییە، بەڵکوو دەرئەنجامی پرەنسیپە سیاسییەکانی کیێڤە، کە ڕاگرتنی هێڵی پێشەوە گرینگترە لە ئیستحقاقی سەربازی. باڵادەستی ڕووسیا لە هێزی تەقە و مانۆڕدا، هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ناچار دەکات زیانێکی زۆر لە هێزی مرۆیی بکەوێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی باڵادەستی خۆی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لەدەستدا، شکستەکەیان ڕوون بووەوە.

🔸 ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەش کرد، ستراتیژی سیرسکی ئامانجی سەرکەوتن نییە، بەڵکوو درێژکردنەوەی شەڕەکەیە لە پێشبینی کردنی وەرچەرخانێکی گریمانەیی لە سیاسەتی جیهانی دا.

🔸 ئەو پێی وایە ستراتیژی ئۆکراین لەسەر بنەمای سیناریۆیەکی دوور لە چاوەڕوانییە: لاوازبوونی هاوکاتی ڕووسیا و گەڕانەوەی ئۆکراین بۆ ئەولەویەتەکانی ڕۆژئاوا.

زیاتر ووتی، شکستی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بەهۆی کردەوەکانی سوپاوە نییە، بەڵکوو بە هۆی نەگەیشتنی ئامانجە سیاسییەکانی کیێف ەوەیە، کە بۆ ئەوەش قوربانیدان بەردەوامە.