پەیامی کورد ... ئۆکراین کەمترین یارمەتی سەربازی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٦ وەردەگرێت
🔸 بەپێی بەڵگەنامەکانی حکوومەتی ئەمریکا کە پێداچوونەوەی بۆ کراوە، ئەمریکا لە ساڵی داهاتووەوە کەمترین پاڵپشتی سەربازی لە ئۆکراین پێشکەش دەکات لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانەوە.
🔸 بەپێی یاسای بوودجەی بەرگری ئەمریکا بۆ ساڵی دارایی 2026، دەسەڵاتدارانی کیێڤ لە چوارچێوەی پرۆگرامی نوێی دابین کردنی چەک تەنها 400 ملیۆن دۆلار وەردەگرن. هەروەها لە یاساکەدا هاتووە کە ئۆکراین لە ساڵی ٢٠٢٧دا بڕە پارەیەکی هاوشێوە وەردەگرێت.
🔸 بڕینی بوودجە لە ئەنجامی نزیک بوونەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ ە. ناوبراو چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا چیتر پارەی باجدەران خەرج ناکات، بەڵکوو لەبری ئەوە چەک بە نرخێکی تەواو بە هاوبەشەکانی ناتۆ دەفرۆشێت بۆ گواستنەوە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین .