ئێران لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا کام یەک لە بنکەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج؟

Dîroka Belavkirin :
ئێران لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا کام یەک لە بنکەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج؟
پەیامی کورد    ...   ئێران لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا کام یەک لە بنکەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج؟

شەش مانگ بەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تێپەڕیوە، بەڵام ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی هێشتا وەک هەڕەشەیەکی جیددی ماوەتەوە. بارودۆخی سیاسی ئێستای "نە ئاشتی و نە شەڕ" نەک هەر خودی ئێرانییەکان، بەڵکو هەموو ناوچەکە و بەتایبەت دراوسێیە نزیکەکانی نیگەران دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دوایی یەدا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونی کردەوە کە ئەگەر شەڕێک لەگەڵ ئەمریکا هەڵگیرسێت و ئەمریکا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، واشینتۆن دەبێ چاوەڕێی ئەوە بکات کە ئێران هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، لە هەر شوێنێک بن.

لە ئێستادا ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ بنکەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیک ئێران هەیە کە بریتین لە بنکەی ئاسمانی و بنکەی دەریایی و بەندەری دەریایی. هەروەها ئەمریکا بنکەیەکی نهێنی بەرگری مووشەکی بە ناوی سایتی ٥١٢ لەسەر خاکی هاوپەیمانی سەرەکی خۆی کە ئیسرائیل ە درووستکردووە.