پەیامی کورد ... ترامپ لە دیدارەکەی لەگەڵ ناتانیاهوو هۆشدارییەکی تووندی دەداتە ئێران : هەرچەشنە بونیاتنانەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەناو دەبەین
دۆناڵد ترامپ، سەرۆككۆماری ئەمریكا، دووشەممە ٧ی بەفرانبار، لە دەستپێكی دیدارەکەیدا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە مارالاگۆ لە فلۆریدا، هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامی کە ئەگەر هەوڵی بونیاتنانەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بدات یان درێژە بە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی بدات، ڕووبەڕووی هێرشی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە.
لە ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پشتیوانی کردنی هێرشی ئەگەری ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ترامپ ووتی : بیستوومە کە ئێران سەرلەنوێ خەریكی بونیاتنانەوەیە و ئەگەر ئەوە بكات، دەبێ لەناویان ببەین، هەرچی درووستی بكەن لەناوی دەبەین.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ئێران درێژە بە بەرنامەی مووشەکی خۆی بدات، بەڵێ پشتگیری لە هێرش دەکەم. بۆ بەرنامەی ئەتۆمی، بە خێرایی."
هەروەها پێشنیاری دانووستانی کرد و جەختی لەوە کردەوە: بیستوومە تاران دەیەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ ئێمە بکات و ئەگەر ئەوە بکەن، زیرەکانەتر دەبێت.