پەیامی کورد ... لێبووردنی نێودەوڵەتی : پێویستە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی خۆیان لە بەکارهێنانی هێزی نایاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانەکان بپارێزن
ئەکاونتی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەی مافی مرۆڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕۆژی هەینی دا نووسیویەتی : ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی زۆر نیگەرانە لە ڕاپۆرتەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێز لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتیانە بگرن و خۆیان لە بەکارهێنانی هێزی نایاسایی بەدوور بگرن.