بەخاك سپاردنی ناڕازییەکی گەنج گۆڕا بۆ دیمەنی شەڕی نێوان ئازادیخوازان و چەکدارەکانی ڕێژیم

Dîroka Belavkirin :
بەخاك سپاردنی ناڕازییەکی گەنج گۆڕا بۆ دیمەنی شەڕی نێوان ئازادیخوازان و چەکدارەکانی ڕێژیم
  •  بەخاك سپاردنی ناڕازییەکی گەنج گۆڕا بۆ دیمەنی شەڕی نێوان ئازادیخوازان و چەکدارەکانی ڕێژیم

لە گرتەیەکی ڤیدیۆگەلێک کە بڵاو کراونەتەوە ، دەردەكەوێت کە پرسەی ئەمیر حسام خودایاری فەرد، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە ئێوارەی ١٠ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ستەمکاران كوژرا، بۆ ڕاپەڕینێکی جەماوەری گۆڕاوە.

ڕێژیمی ئێران کە بە فشار خستنە سەر بنەماڵەکەی هەوڵی دابوو ئەمیر حسام وەک "بەسیجی یەک " نیشان بدات، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی شکست بووەوە. خەڵکی کووهدەشت نیشانیان دا کە ڕێگا نادەن ناسنامەی ئەم گیان بەخت كردووەی ڕێگای ئازادی بدزرێت.