دەست بەسەر كردنی هاووڵاتییەکی مەهابادی لەلایەن هێزە سەرکوتكار و چەکدارەکانی ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەر كردنی هاووڵاتییەکی مەهابادی لەلایەن هێزە سەرکوتكار و چەکدارەکانی ئێران ەوە
  • دەست بەسەر كردنی هاووڵاتییەکی مەهابادی لەلایەن هێزە سەرکوتكار و چەکدارەکانی ئێران ەوە

یەعقووب مەبزوولە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمی ئێران ەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەست بەسەرگەی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتی ئەو هاووڵاتییە و دوای دەست بەسەرکردنی، ماڵەکەیان پشکنیوە. 

لەم هێرشەدا ژمارەیەک لە کەل وپەلی تایبەتی یەعقووب مەبزوولە دەستیان بەسەردا گیراوە و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گواسترانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەكان دژ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.