پەیامی کورد ... عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ووڵامی تووند بە ئەمریکا دەداتەوە
عهلی لاریجانی،سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ووڵامی ههڕهشهكانی دۆناڵد ترامپ، سهرۆكی ئهمریكا دەداتەوە و ڕایدەگەێنێت :
🔴دهستوهردانی ئهمریكا له دۆخی ئێران یهكسانه به تێكچوونی دۆخی ناوچهكه
🔴به ههڵوێستی بهرپرسانی ئهمریكا و ئیسرائیل پاشخانی رووداوهكان روون بوهوه. با گەلی ئەمریکا بزانن کە ترامپ دەست پێشخەری ئەم سەرکێشییەیە و پێویستە ئاگاداری چارەنووسی سەربازەکانیان بن
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، ڕایگەیاند کە ترامپ دەبێ بزانێت کە دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی ئێران یەکسانە بە پەکخستنی تەواوی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
لاریجانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە بەرنامەی ئێکس نووسیویەتی: بە هەڵوێستی بەرپرسانی ئیسرائیل و ترامپ، پاشخانی ڕووداوەکە ڕوون بووەتەوە. ئێمە هەڵوێستەکانی ئەو بازرگانە ناڕازییە بە جیا لە توخمە وێرانکەرەکان دەزانین و پێویستە ترامپ بزانێت دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆیی یەدا یەکسانە بە پەک خستنی تەواوی ناوچەکە و لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەش کرد : پێویستە گەلی ئەمریکا بزانێت کە ترامپ دەستی بەو سەرگەرمییە کردووە. ئاگاداری سەربازەکانتان بن.
هەینی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵەکانی خۆی لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران دووبارە کردەوە، وەک لە ڕابردوودا، ئەم جارەیان پشتیوانی لە نائارامییەکان کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران تەقە لە "خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە" دەکات.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال میدیا نووسیویەتی ئەگەر ئێران تەقە لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە بکات، ئەمریکا بە هانایانەوە دێت.
نووسیویەتی : " ئێمە ئامادەین تەقە بکەین. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە!" سەرۆک دۆناڵد جەی ترامپ.