پەیامی کورد ... بەرپرسی هێزەکانی مووشەکی دژە فڕۆکەی ڕووسیا : ڕژێمی کیێڤ هەوڵی دا هێرش بکاتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی پووتین لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد
بەرپرسی هێزەکانی مووشەکی دژە فڕۆکەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕژێمی کیێڤ هەوڵی دا لە نێوان ٢٨-٢٩ی کانوونی دووەمدا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا هێرش بکاتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی پووتین لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد
خاڵە سەرەکییەکانی کۆنگرەی مەیجر ژەنەڕاڵ ئەلێکساندەر ڕۆمانێنکۆڤ، سەرۆکی هێزی دژە مووشەکی هێزی ئاسمانی ڕووسیا:
🔶کیێڤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ هێرش کردنە سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی پووتین لە ناوچەی سوومی و چێرنیهیڤەوە هەڵدا؛
🔶هێزەکانی فڕۆکەوانی ڕووسیا لە نزیک کاتژمێر ٧:٥٠ خولەکی ئێوارە بە کاتی ئێران هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کیێڤیان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی پوتین دەستنیشان کرد؛
🔶هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین 91 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان نارد بۆ هێرش کردنە سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی پووتین بەسەر ناوچەکانی برایانسک، سمۆلێنسک، تیڤەر و نۆڤگۆرۆد؛
🔶سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا سەرجەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین یان لەناوبرد کە لەلایەن کیێڤ ەوە نێردرابوون بۆ هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکایەتی ڕووسیا؛
🔶لە ٢٨ تا ٢٩ی کانوونی دووەم، ٤١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمانی ناوچەی نۆڤگۆرۆد و ٤٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەی برایانسک خراونەتە خوارەوە؛
🔶سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی بەکارهێندرا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی بەرفراوانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەکانی برایانسک و سمۆلێنسک و نۆڤگۆرۆد؛
🔶هێرشی تیرۆریستی کیێڤ کرایە ئامانج، بە ووردی پلانی بۆ داڕێژرا و فرە چین بوو؛
🔶لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکەی کیێڤ بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونەکە، هیچ زیانێکی گیانی و زیان لە خاکی ڕووسیا ڕووی نەدا؛
🔶لە کاتی هێرشەکەی کیێڤ دا هیچ زیانێک بە شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆک کۆماری ڕووسیا نەگەیشتووە؛
🔶سوپای ڕووسیا بە شێوەیەکی هەماهەنگ و پیشەیی و کاریگەر لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی کیێڤ بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونەکە هەڵسوکەوتی کرد.