پەیامی کورد ... دۆزینەوەی جۆرە پشیلەیەکی کێوی کە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا نەبیندراوە لە تایلەند
▫️ ژمارەیەک پشیلەی سەر تەخت بە تەڵەی کامێرا لە پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکانی شازادە سیریندۆرن وێنەیان گیراوە. چەند پشیلەیەک لە نێویاندا دایکێک لەگەڵ پشیلە بچووکەکەی دا لە تەڵەی کامێراکان دا گیراون.
▫️ پشیلە سەر تەختەکان (Prionailurus planiceps) لە ئێستادا لە برونێی و ئەندەنووسیا و مالیزیا دەژین، بەڵام لە تایلەند ئەم جۆرە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە وەک "پێدەچێت لەناوچوو" پۆلێن کراوە.
▫️ ئەمە یەکێکە لەو نێچیر و گۆشتخۆرانەی کەمترین لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. ئەم ئاژەڵە دەگمەنە بە بەکارهێنانی پێی تۆڕدارەکانی بەناو تاڵاوەکاندا دەجووڵێت. کۆی ژمارەی دانیشتوانی ئەم جۆرە نادیارە.
▫️ وێنەکە : لە بەشی پارکە نەتەوەیی یەکان و پاراستنی گیان لەبەرە کێوییەکان و ڕووەکی تایلەندەوە وەرگیراوە