ئۆسترالیا بە تووندی ئیدانەی کوشتن و سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات

Dîroka Belavkirin :
ئۆسترالیا بە تووندی ئیدانەی کوشتن و سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات
  • ئۆسترالیا بە تووندی ئیدانەی کوشتن و سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ووڵامی پرسیارێکی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراودا، تووندوتیژی ڕێژیمی ئێرانی لە دژی خەڵکی ناڕازی ئیدانە كرد کرد.

ئوسترالیا پێشتریش چەندین جار نیگەرانی خۆی لە بارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆڵی تێکدەرانەی دام ودەزگا سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە.

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا، لە ووڵامی پرسیارێکی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ووتی : حکوومەتی ئوسترالیا ئەو تووندوتیژیانەی بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام دراون، ئیدانە دەکات و داوا لە ڕێژیمی ئێران دەکات ڕێز لە مافی ئەو خۆپیشاندەرانە بگرێت کە بەشێوەی ئاشتیانە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

حکوومەتی ئوسترالیا بە بەردەوامی و ڕاستەوخۆ نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستوەردانی دەرەکی لە ئوسترالیا لەگەڵ کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران خستووەتەڕوو.