دەست بەسەرکردنی ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەیی شاری سنە لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەرکردنی ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەیی شاری سنە لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە
  • دەست بەسەرکردنی ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەیی شاری سنە لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجەیی یەکان، سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤، بەكرێگیراوانی ئێران ەوە ، ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزییان لە شاری سنە دەست بەسەر کردووە.

ناوی ئەو چالاکوانانە بریتین لە:
خالید سەیف پەناهی، ئارمان سەلیمی، قانع خاتری، بەیان فەرەجۆڵڵاهی، دلێر ئەسکەندەری، جەمال خوداڕەحمی، کەیوان زەندکەریمی، شاهۆ محەممەدی، خەبات ئەسەدی، و ووریا موعید.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەكرێگیراوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خالید سەیف پەناهی برای نەمر حامد سەیف پەناهی و لە کاتی دەست بەسەر كردنی دا، سووكایەتییان بە دایکی خالید کە ناوی دایە خەجێ (خەدیجە) بووە كردووە.