لە ئەنجامی دوو هێرش بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە

Dîroka Belavkirin :
لە ئەنجامی دوو هێرش بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە
پەیامی کورد- حەلەب... لە ئەنجامی دوو هێرش بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە

لە ئەنجامی هێرشی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب ئەمڕۆ سێشەممە، ، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) ڕایانگەیاند: "بۆ جاری دووەم لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتی، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی گەڕەکی شێخ مەقسوودیان کردە ئامانج، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی نیشتەجێی گەڕەکەکە."

هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی "خۆکوژی سەر بە گروپە چەکدارەکانی پەیوەست بە حکومەتی کاتی" ناوچەی شەقێفی لە باکووری گەڕەکی شێخ مەقسوود کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

ئاسایش ڕوونی کردەوە، کە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "شەهید خالید فەجر" لە ناوچەی ئەشرەفییە لە حەلەب.