پەیامی کورد- حەلەب... کوژراو و بریندار بەهۆی توندبوونەوەی پێکدادانەکان لە حەڵەب
وەک ئامارێکی سەرەتایی زیاتر لە بیست کەس کوژران و بریندار بوون، بەهۆی ئەو پێکدادانانەی کە لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە هێزەکانی حکوومەت و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ "ئاسایش"، ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و دەوروبەریان لە شاری حەڵەب لە باکووری سووریا لە ئارادان.
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، ڕایانگەیاند: "ئاماری تۆپباران و مووشەکبارانی گرووپە چەکدارەکانی حکوومەتی دیمەشق بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە گەیشتە شەهیدێکی مەدەنی و ١٧ بریندار، لەگەڵ بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ماڵەکان و ناوچە ئاوەدانەکان."
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حەڵەب ڕایگەیاند: "٣ مەدەنی کوژران و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوون بەهۆی بۆردوومانێکی هەسەدە کە گەڕەکی مەیدانی لە حەڵەب کردە ئامانج."